
لە هەفتەی 16 ی خولی فەرنسا یانەی پاریس سانجێرمانی پێشەنگ ڕووبەڕووی یانەی لیل بوویەوە.
لە تایمی یەكەم یارییەكە ئاستێكی مامناوەندی بەخۆیەوە بینی هەردوو یانە شكستیان هێنا لە تۆماركردنی گۆڵی پێشكەوتن.
لە تایمی دووەمدا یانەی پاریس سانجێرمان لە خولەكی 66 بە لێدانی سزا گۆڵی یەكەمی تۆماركرد لەلایەن كیلیان مباپێ بەڵام لە خولەكی چواری كاتی زیادكراوی تایمی دووەم یانەی لیل گۆڵی یەكسان بوونی تۆماركرد لەلایەن جۆناسان دەیڤیدی كەنەدی.
سەرەنجام یانەی پاریس سانجێرمان بە گۆلێك لەگەڵ لیل یەكسان بوو بەو ئەنجامەش بە كۆكردنەوەی 37 خاڵ لە پێشەنگ مایەوە و یانەی لیل بە 28 خاڵ لە پلەی چوارەم دەبینرێت.