
لە خولی فەرەنسا پاریس دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا دوای یەکسانبوونی لەگەڵ نانت.
لە یارییەکانی هەفتەی 13ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی نانتی کرد.
تایمی یەکەم بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات، ئەشرەف حەکیمی لە خولەکی دوو گۆڵێکی بۆ پاریس کرد و ماتیس ئەبلێن لە خولەکی 38 ئەنجامەکەی بۆ نانت یەکسانکردەوە.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی پاریس هێرشێکی زۆریان کردە سەر گۆڵی بەرامبەر بەڵام سەرجەمیان بێسوود بوون و سەرەنجام یاریەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی برێست رووبەڕووی ستراسبۆرگ بووەوە و بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، سانت ئیتیان بە ڕین دۆڕا.