
لە هەفتەی دووەمی خولی فەرەنسی یانەی پاریس سان جێرمان رووبەرووی یانەی توڵز بوویەوە ، یەكەم یاری بوو كە كیلیان مباپێ بانگێشتی پێكهاتەی یانەكە كرابوویەوە بەڵام بە شێوەی سەرەكی بەشداری نەكرد.
لە تایمی یەكەمی یارییەكە هەرچەندە پاریس سان جێرمان باشتر دەبینران بەڵام سەركەوتوو نەبوون لە تۆماركردنی گۆڵی یەكەم.
لە تایمی دووەم و لە خولەكی 62 كیلیان مباپێ بەشداری كرد و پاش 12 خولەك یەكەم گۆڵی ئەم وەرزەی تۆماركرد بە لێدانی سزا ، لە خولەكی 87 یانەی تۆڵۆز لەرێگەی زەكەریا ئەبوخلال گۆڵی یەكسانبوونی تۆماركرد.
بەم ئەنجامەش یانەی پاریس لە دووەم یاری ئەم وەرزە دووچاری دووەم یەكسانبوون هات ، لە خولی فەرەنسی خاوەن تەنها دوو خاڵە.