
لە یارییەكی هەفتەی 31ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لە باخچەی شازادەكان میوانداری نیسی كرد،
تایمی یەكەم، یارییەكی بەهێز بیندرا و لە خولەكی 34 سانسۆن گۆڵی پێشكەوتنی یانەی میوانی تۆماركرد، بەڵام فابیان رویز دوای حەوت خولەك ئەنجامەكەی بۆ خاوەن ماڵ یەكسانكردەوە، نیوەی یەكەمیش بەو شێوەیە كۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، یاریزانانی نیس كۆنترۆڵی یاریگایان كرد و لە خولەكی 46 سانسۆن گۆڵی دووەمی خۆی و دووبارە پێشكەوتنی یانەكەی هێنایە بەرهەم، لە خولەكی 70ی یارییەكەش یوسف گۆڵی سێیەم و دڵنیای نیسی تۆماركرد، بەو شێوەیەش كۆتایی بە یارییەكە هات.
پاریسی پاڵەوان بەم ئەنجامە لەسەر دەستی نیسی چوارەمی ریزبەندیی تووشی یەكەم شكستی وەرزەكە بوو لە لیگ وەن، بەمەش چانسی نوسینەوەی مێژوویان بۆ بردنەوەی خولەكە بەبێ دۆڕان و بەدەستهێنانی جامی قەڵغانی زێڕین لەدەستدا.