لە كۆتا هەفتەی یارییەكانی خولی نایابی عێراق، یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی نەفتی بەسرەی كرد.

تایمی یەكەم بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سوودی یانەی میوان كۆتاییهات، ئەحمەد سەبری گۆڵەكەی زاخۆی كرد و ئەحمەد زامل و عەلی حسێن دوو گۆڵەكەی زاخۆیان كرد.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 94 فەرحان شكور گۆڵی دووەمی زاخۆی تۆماركرد و سەرەنجام یاریەكە بە یەكسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوو یانە كۆتاییهات.

لە یاریەكی تریشدا، یانەی هەولێر سێ خاڵی یاریەكەی بەرامبەر قاسم بۆ ئەژمار كرا بەهۆی ئامادەنەبوونی یانەی بەرامبەرەوە.