لە یارییەكانی هەفتەی 35ی خولی نایابی عێراق، یانەی هەولێر لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی زاخۆی كرد.

تایمی یەكەم بە گۆڵێكی بێبەرامبەر لە سوودی زاخۆ كۆتاییهات، گۆڵەكەش عەلی حسێن لە خولەكی چوار تۆماریكرد.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەكەكانی 69 و 89 شێركۆ كەریم و ئەمجەد رازی دوو گۆڵیان بۆ هەولێر كرد و سەرەنجام یاریەكەیان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردەوە.

بەو ئەنجامە، هەولێر بە كۆكردنەوەی 52 خاڵ لە پلەی حەوتەمی ریزبەندیدا دەبینرێت، زاخۆ 40 خاڵی هەیە و لە پلەی 14 دەبینرێت.

لە هەمان هەفتە، یانەی شوڕتە بە گۆڵێكی بێبەرامبەر بە كەربەلا دۆڕا و قوە جەویە لە كەرخی بردەوە.