لە یاریەكانی هەفتەی پێنجەمی خولی ڕۆشەنی سعودیە یانەی هیلال لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئیتیحاد و یاریەكەشی بەئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لێبردەوە.

لە تایمی یەكەم یاریەكە ئاستێكی بەرزی بەخۆیەوە بینی بەتایبەت لەلایەن یاریزانانی ئیتیحادەوە كە لە خولەكەكانی 16 و 38 و خولەكی هەشتی كاتی زیادكراو لەلایەن ڕۆمارینۆ و بنزیمە و حەمدەڵاوە سێ گۆڵیان تۆماركرد، تاكە گۆڵەكەی هیلالیش میترۆڤیچ لە خولەكی 20 تۆماریكرد.

لە تایمی دووەم یاریزانانی هیلال گەڕانەوە ناو كەشی یاریەكە و لە خولەكەكانی 60 و 65 و 71 میترۆڤیچ دوو گۆڵ و سالم دۆسەری ئەنجامەكەیان لەبەرژەوەندی هیلال یەكلاكردەوە.

بەو بردنەوەیە هیلال بە 13 خاڵەوە لەپێشەنگدایە و ئیتیحادیش بە 12 خاڵ دابەزیە پلەی دووەم.