
لە یارییەكی هەفتەی 19ی خولی سعودیە یانەی هیلال و زەمەك رووبەڕووی یەكتر بوونەوە.
تایمی یەكەم، ماركۆس لیۆناردۆ لە خولەكی 32 هیلالی بە گۆڵێك پێشخست و نیوەی یەكەمیش بەو ئەنجامە كۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، یارییەكی بە گڕوتین بیندرا و لە خولەكی 50 دیالۆ ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە، دواتر نیڤێس لێدانی سزای لە سودی هیلال لەدەستدا، یاریزانەكانی زەمەكیش لە هێرشبردن بەردەوامبوون تا دیالۆ گۆڵی دووەمی خۆی و پێشكەوتنی یانەكەی لە خولەكی 73 تۆماكرد.
دواتر هیلال بەدوای هێنانەوەی یارییەكە دەگەڕا و لە خولەكی 77 ساڤیچ گۆڵی یەكسانبوونی تۆماركرد.
سەرەنجام یارییەكە بە یەكسانبوون و بە دوو گۆڵ بۆهەرلایەك كۆتایی هات، هیلال خاڵەكانی بوون بە 47 خاڵ و پلەی دووەمیان گرتووە.