لە یارییەكانی هەفتەی یەكەمی خولی عێراق یاریگای دهۆك ئاهەنگی كردنەوەی خولەكەی لێ ئەنجامدرا و تیایدا دهۆك و زەورا بەیەكگەیشتن.

تایمی یەكەم، یانەی میوان بە هێرشبردن دەستی پێكردو لە خولەكی 17 حەسەن عەبدولكەریم گۆڵی یەكەمی تۆماركرد و نیوەی یەكەم بەو تاكە گۆڵە كۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، دهۆك هەوڵی یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكەی دەدا بەڵام زەورا بەرگرییەكی باشیكرد و پارێزگاری لە تۆڕەكەی و لەو تاكە گۆڵە كرد.

سەرەنجام یارییەكە بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە سودی زەورا كۆتایی هات و یەكەم سێ خاڵیان لە خولەكە كۆكردەوە، دهۆكیش لە یەكەم یاری تامی یەكەم شكستی كرد.

لە یارییەكەی دیكەشدا هەولێر لە یاریگای خۆیدا بە دوو گۆڵی شێركۆ كەریم بردنەوەی بەسەر دیالی بەدەستهێنا و بووە خاوەنی سێ خاڵ لە یەكەم یاری خۆیدا.