
لە خولی عێراق هەولێر و نەفتی وەسەت بە گۆڵێك یەكسانبوون و شورتەش چووە پێشەنگی ریزبەندی.
لە هەفتەی 20ی خولی ئەستێرەكانی عێراق، یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی نەفتی وەسەت.
لە تایمی یەكەمدا، یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی مامناوەندیان پێشكەشكرد و نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بكەن.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 88 ئەمجەد رازی بە لێدانی سزا گۆڵێكی بۆ هەولێر تۆماركرد بەڵام لە خولەكی پێنجی زیادكراو عەبدولحسێن ئەنجامەكەی بۆ نەفتی وەسەت یەكسانكردەوە و سەرەنجام یاریەكە بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتاییهات.
لە یارییەكانی تریشدا، یانەی شورتە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر حدود بەدەستهێنا، كارەباش بە نەفت دۆڕا.