لە هەفتەی 33ی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق، یانەی هەولێر لە یاریگای فرانسۆ هەریری، میوانداری یانەی كەرخی كرد. بە درێژایی 90 خولەكی یارییەكە هەردوو یانە چەندین هێرشیان ڕووبەڕووی تۆڕی گۆڵی یەكتركردەوە، بەڵام هەوڵەكانیان بێ ئەنجامبوو، یارییەكەش بە یەكسانی و بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.

لە یارییەكی تری هەمان هەفتەدا، یانەی زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، ڕووبەڕووی یانەی نەفت بووەوە و یارییەكەش بە یەكسانی و بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات.

بەم ئەنجامانە، هەولێر بۆ دەیەم جار لەم وەرزەی خولەكەدا توشی یەكسانبوون هات و بە 46 خاڵ پارێزگاری لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی خولەكە كرد، زاخۆش لە پلەی 15یەمدایە و 37 خاڵی هەیە.

هەولێر، كە پێشتر چوار جار نازناوی خولی نایابی عێراقی بەدەستهێناوە، لەم وەرزەی خولەكەدا تا ئێستا لە 33 یاری 12 بردنەوە و 10 یەكسانبوون و 11 دۆڕاندنی هەیە.