
لە یارییەكی هەفتەی دووەمی خولی عێراق یانەی هەوڵێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی دهۆك.
تایمی یەكەم یارییەكە بە هاوسەنگی دەبیندرا و هیچ گۆڵێك تۆمار نەكرا.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی سەمیر بابۆ بە بەهێزی و بە گڕوتینەوە هاتنە یاریگاوە و لە خولەكی 78 مۆنتێرۆ بە ئەسیستی هەڵۆ گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد.
دوای هەوڵەكانی هەردوولا یارییەكە بە هەمان ئەنجام مایەوە و هەولێر دووەم سێ خاڵی لەم وەرزەدا تۆماركرد، بە پێچەوانەوە دهۆك تامی دووەم شكستی لەسەر یەكی كرد.