لە دەستپێكی یارییەكانی هەفتەی 36ی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق، یانەی دهۆك لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، ڕووبەڕووی یانەی نەفتی میسان بووەوە.

لە تایمی یەكەمدا، دهۆكی میوان دەستپێشخەریكرد و لە خولەكی 25دا گۆڵێكی لە ڕێگەی زیاد ئەحمەدەوە تۆماركرد، بەڵام یاسین سامیە لە خولەكی 65دا گۆڵی بەرامبەری بۆ نەفتی میسان تۆماركرد و یارییەكەش بە یەكسانی و بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات.

بەم ئەنجامە، دهۆك بۆ 16یەمین جار لەم وەرزەی خولەكەدا توشی یەكسانبوون هات و بە 49 خاڵ و بەكاتی سەركەوت بۆ پلەی هەشتەمی ڕیزبەندی خولەكە، هاوكات نەفتی میسانیش بەكاتی سەركەوت بۆ پلەی 11یەم و 48 خاڵی هەیە.

دهۆك یەك جار نازناوی خولی نایابی تۆپی پێی عێراقی بەدەستهێناوە، دوای ئەوەی لە یاری كۆتایی وەرزی 2009 بۆ 2010دا بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە تەڵەبەی بردەوە.