
لە یارییەكی هەفتەی 31ی خولی سعودیە یانەی هیلال و حەزم بەیەكگەیشتن، هیلال تەنیا پێویستی بە یەك خاڵ بوو تا بە فەرمی ببێتە براوەی نازناوەكە.
تایمی یەكەم، هیلال یارییەكەی یەكلایی كردەوە و لە خولەكی 15 بە لێدانی سزا میترۆڤیچ گۆڵی یەكەمی تۆماركرد، هەرچەندە حەزم بەرپەرچیان دانەوە و لە خولەكی34 ئەنجامەكەیان یەكسانكردەوە.
بەڵام وەڵامی هیلال بەهێزتربوو، بە شێوەیەك سێ گۆڵی دیكەیان لە خولەكەكانی 39 و چوار خولەك و شەش خولەكی كاتی زیادكراودا لە رێگەی ئەحمەد جوید و میترۆڤیچ و ساڤیچەوە نوسییەوە.
لە تایمی دووەمدا، یارییەكە بە ئەنجامی تایمی یەكەم مایەوە و هیچ گۆڵیك تۆمار نەكرا.
سەرەنجام هیلال دوای ئەوەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە حەزمی بردەوە بە فەرمی و دوای كۆكردنەوەی 89 خاڵ بوون بە پاڵەوانی خولەكە.
هیلال بە بردنەوەی ئەو نازناوە ژمارەی نازناوەكانی لە مێژووی یانەكەدا بۆ 19 نازناو بەرزكردەوە.