
لە یارییەكی هەفتەیی نۆیەمی خولی سعودیە یانەی دێربی ریاز یانەی نەسڕ و هیلالی لە یاریگای ئەوەل پارك كۆكردەوە.
تایمی یەكەم،لە خولەكی یەك تالیسكا نەسڕی بە گۆڵێك پێشخست، نەسڕ هەوڵی گۆڵی زیاتری دەداو هیلال بەدوای یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكە دەگەڕا، بەڵام نیوەی یەكەم بەو تاكە گۆڵە كۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، لە خولی 77 ساڤیچ ئەنجامەكەی بۆ هیلال یەكسانكردەوە و تا كۆتایی یارییەكە بەم شێوەیە مایەوە.
سەرەنجام دێربی ریاز بە یەكسانبوون بە گۆڵێك كۆتایی هات و هیلال بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ لە پێشەنگدایە و نەسڕ خاوەنی 19 خاڵە و پلەی دووەمی گرتووە.