لە یارییەكی هەفتەی سێیەمی خولی سعودیە یانەی ریاز و هیلال بەیەكگەیشتن و جۆواو كانسێلۆ وەك یاریزانی سەرەكی لە یانەی هیلال ئامادەبوو.

تایمی یەكەم، هیلال بە فشاركردن دەستیپێكرد و ریاز چەند جارێك هەوڵی گۆڵیدا، بەڵام هێچ لایەكیان سەركەوتوو نەبوون.

لە تایمی دووەم، یانە شین پۆشەكە كۆنترۆڵی یاریگای كرد و لە خولەكەكانی 53 و 80 دوو گۆڵیان لە رێگەی سالم دۆسەر و میترۆڤیچەوە تۆماركرد لە خولەكی 10ی كاتی زیادكراویش میترۆڤیچ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەكەی هێنایە بەرهەم.

سەرەنجام هیلال یارییەكەی بە دوو گۆڵی بێوەڵام بردەوە و بە كۆكردنەوەی نۆ خاڵ پێشەنگی گرتووە.