لە یارییەكی هەفتەی سێیەمی خولی سعودیە یانەی نەسڕ لە یاریگای خۆیدا میوانداری لە ئەهلی كرد، پێش دەستپێكی یارییەكەش رێز لە رۆناڵدۆ گیرا بەهۆی گەیشتن بە گۆڵی ژمارە 900 لە ژیانی وەرزشیدا.

یارییەكە دەستیپێكرد و تایمی یەكەم، هەردوولا بە هێرشبردن دەستیان پێكرد و تا رادەیەك نەسڕ باشتربوو بەڵام هیچ گۆڵێك تۆمار نەكرا.

لە تایمی دووەم، یانەی میوان لە خولەكی 57 لە رێگەی كیسێ بە گۆڵێك پێشكەوت، نەسڕ لە هەوڵەكانی بەردەوامبوو بەڵام شكستی دەهێنا، تا لە خولەكەكانی كۆتایی بەسام محەمەدی یاریزانی ئەهلی بە هەڵە گۆڵێكی لە خۆیان تۆماركرد و یارییەكەی یەكسان كردەوە.

سەرەنجام هەردوولا بە گۆڵیك و بە یەكسانی و بە كۆكردنەوەی خاڵێك یاریگایان جێهێشت.

یانەی نەسڕ دوای ئەو ئەنجامە خاڵەكانی بوون بە پێنج خاڵ و لە پلەی شەشەم دەبیندرێت، یانەی ئەهلیش بە چوار خاڵ پلەی نۆیەمە.