
لە یارییەكانی هەفتەی حەوتەمی خولی سعودیە، یانەی نەسڕ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی شەباب.
تایمی یەكەم، ئاستی هەردوولا لە یەكترەوە نزیكبوو، یارییەكەش مۆركی هێرشبەری پێوە دیاربوو بەڵام گۆڵی تێیدا تۆمار نەكرا.
لە تایمی دووەم، یاریزانانی پیۆلی زەبری خۆیان وەشاند و لە خولەكی 69 لاپۆرت بە شێوەیەكی نایاب گۆڵی یەكەمی تۆماركرد، بەڵام یانەی خاوەن یاریگا لە هەوڵەكانیان نەوەستان تا لە خولەكی 90 ئەنجامەكەیان یەكسانكردەوە بە گۆڵێكی هەڵەی عەلی حەسەن كە لە خۆیانی تۆماركرد.
دوای ئەو گۆڵە ناوبژیوان شەش خولەكی كاتی زیادكراو هەژماركرد، نەسڕیش دەستی بە هێرشبردن كرد و لە خولەكی شەشی كاتی زیادكراو لە ئەنجامی لێدانێكی سزا كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی دووەمی یانەكەی پێ تۆماركرد.
یارییەكە بەوەوە نەوەستا و راستەوخۆ دوای هێرشێكیان یانەی شەباب لێدانی سزایان بۆ هەژمار كراو محەممەد سیماكان لە یانەی نەسڕ بە كارتی سور كرایە دەرەوە.
دوور لە چاوەڕوانییەكان حەمدەڵا چووە سەر تۆپەكە و لێدانە سزاكەی لە ستونی گۆڵدا و لەدەستیدا، ئەنجامیش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە سودی نەسڕ كۆتایی هات.
نەسڕ لە خولەكەدا خاوەنی 17 خاڵە و بە كاتی پلەی دووەمی گرتووە، شەبابیش لە پلەی چوارەمە بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ.