
لە یارییەكانی هەفتەی 15ـی خولی سعودیە یانەی نەسڕ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی تەعاون.
تایمی یەكەم، لە سەرەتاوە یارییەكە بە بەهێزی دەستیپێكرد و تەعاون دەستپێشخەری لە تۆماری گۆڵ كرد لە خولەكی 45 لە رێگەی سەعد فەهد گۆلی یەكەمیان تۆماركرد، نیوەی یەكەمیش بەو ئەنجامە كۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، یارییەكە هەمان ریتمی بە خۆیەوە بینی، بەڵام ئەمجارە نەسڕ لە خولەكی 64 لە رێگەی لاپۆرت ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە و تا كۆتایی یارییەكە بەم شێوەیە مایەوە.
سەرەنجام هەردوولا بە گۆڵێك یەكسانبوون، بەم ئەنجامە نەسڕ بە كۆكردنەوەی 29 خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندییە و تەعاون پلەی هەشتەمە بە 22 خاڵ.