
لە هەفتەی یەكەمی خولی سعودی نەسر بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بە یانەی ئیتیفاق دۆڕا.
یانەی نەسر بەبێ ئامادەبوونی كریستیانۆ و بە سەركردایەتی سادیۆ مانی رووبەروی یانی ئیتیفاق بوویەوە لە یارگای شازادە محمد بن فەهد.
لە تایمی یەكەم یانەی نەسر لە خولەكی چوار گۆڵی پێشكەوتنی تۆمار كرد لە لایەن سادیۆ مانی وە تایمی یەكەم بە ئاستێكی مامناوەند بەو تاكە گۆڵە كۆتای هات.
لە تایمی دووەم سەرەرای هێرشەكانی یانەی نەسر بەڵام لە خولەكەكانی 43 و 57 یانەی ئیتیفاق دوو گۆڵی تۆماركرد لەلایەن رۆبێن كوایسۆن و مووسا دیمبلی.
سەرەنجام یانەی نەسر بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بە یانەی ئیتیفاق دۆرا لە یاری داهاتوو روبەرووی یانەی تەعاون دەبێتەوە لە 18ی ئەم مانگە.