
لە هەفتەی دووەمی خولی سعودی پاڵەوانی وەرزی پێشوو یانەی ئیتیحاد بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەستێرەكانی میوانداری یانەی ئەل تائی كرد.
لە تایمی یەكەم یانەی ئیتیحاد باشتر بینرا سەرەرای دروسكردنی چەندین هەلی گۆڵكردن بەڵام بنزیما و هاورێكانی سەركەوتوو نەبوون لە تۆماركردنی گۆڵ.
لە تایمی دووەم لە خولەكی 54 حەمدللە گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی ئیتیحاد تۆماركرد وە لە خولەكی یەكی زیاد كراوی تایمی دووەم یانەی ئیتیحاد گۆڵی دووەمی تۆماركرد لە رێگەی سالح ئەل جەمان.
بە ئەنجامەش یانەی ئیتیحاد دووەم سەركەوتنی لە خولی سعودی تۆماركرد بە شەش خاڵ پێشەنگی ریزبەندییە.
لە یارییەكی تر یانەی هیلال میوانداری یانەی فەیحا كرد ،یارییەكەش بە ئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایهات ، یانەی هیلال بە چوار خاڵ لە پلەی پێنجەمی ریزبەندییە.