لە یارییەكی هەفتەی 20ـی خولی سعودیە، یانەی هیلال لەنێو یاریگا و بەردەم هاندەرانی پێشوازی لە ریاز كرد.

تایمی یەكەم، ریاز باڵادەستربوو، لە خولەكی 25ـیش گۆڵێكیان تۆماركرد بەڵام دوای گەڕانەوە بۆ ڤار رەتكرایەوە، یانەی میوان بەردەوامبوو لە هێرشەكانی تا لە خولەكی 45 محەمەد كۆناتێ گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد و نیوەی یەكەم كۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، لە خولەكی 49 دووبارە ناوبژیوان بە بیانووی ئۆفساید گۆڵێكی دیكەی ریازی رەتكردەوە، هیلالیش هەوڵی قەرەبوو كردنەوەی ئەنجامەكەی دەدا و لە خولەكی 60 سالم دۆسەری ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە، یارییەكەش تا كۆتایی بەم ئەنجامە مایەوە.

سەرەنجام یارییەكە بە یەكسانبوون و بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات، بەم ئەنجامە هیلال بە 48 خاڵ لە پلەی دووەم مایەوە و بە فەرمی جیاوازییەكەی لەگەڵ نەسڕی سێیەم بۆ چوار خاڵ كەمیكرد، ئیتیحادیش پێشەنگی گرتووە بە 49 خاڵ بەڵام یارییەك كەمتری ئەنجامداوە.