
لە یارییەكی هەفتەی 27ـی خولی سعودیە، یانەی هیلال لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ئیتیفاق.
تایمی یەكەم، یارییەكەی بەهێز بیندرا و یانەی خاوەن یاریگا پشتبەست بە هاندەرانی توانی لە خولەكی شەشەمی كاتی زیادكراودا تۆڕی بونۆ بهەژێنێت، ئەو گۆڵەش بووە ناونیشانی نیوەی یەكەم.
لە تایمی دووەم، هیلال تا رادەیەك هاتەوە كەشی یارییەكە و ماڵكۆم لە خولەكی 57 سەركەوتوو بوو لە تۆماركردنەوەی گۆڵی یەكسان بوون، تا كۆتاییش یارییەكە بەم شێوەیە مایەوە.
سەرەنجام یارییەكە بە یەكسانبوون بە گۆڵیك كۆتایی هات، بەو ئەنجامە هیلال بە كۆكردنەوەی 58 خاڵ لە پلەی دووەم مایەوە و ئیتیفاق هەشتەمە بە 37 خاڵ، ئەگەر نەسڕ بتوانێت یارییەكەی خۆی لە ریاز بباتەوە جیاوازی خاڵەكانیان دەبێت تەنیا یەك خاڵ.