لە یارییەكانی هەفتەی 17یەمی خولی سعودیە، قادیسییە لە یاریگای خۆیدا میوانداری هیلالی كرد.

لە تایمی یەكەم، هەر لەگەڵ دەستپێك و لە خولەكی دوو ئۆبامیانگ گۆڵی یەكەمی خاوەن یاریگای تۆماركرد، پاش ئەو گۆڵەش قادیسییە هێرشەكانی مەترسیدارتربوون بەڵام سەركەوتوو نەبوون لە دووبارە گۆڵ تۆماركردن.

لە تایمی دووەم، هیلال باشتر هاتنەوە نێو یاریگا و لە خولەكی 50 لەرێگای لیۆناردۆوە گۆڵی یەكسانیان تۆماركرد، پاش ئەوەش چەندین هەل بینرا لەلایەن هەردوولاوە، وە لە خولەكی سێی كاتی زیادكراویش هەوڵەكان گۆڵی لێكەوتەوە كاتێك ئۆبامیانگ دووەم گۆڵی خۆی و یانەكەی تۆماركرد.

سەرەنجام یارییەكە بە بردنەوەی قادیسییە كۆتایی پێهات و خاڵەكانی بۆ 37 خاڵ بەرزكردەوە و لە پلەی سێیەم دێت، هیلالیش 43 خاڵی هەیە و لە پلەی یەكەم دێت بە جیاوازی گۆڵ لە پێش ئیتیحادە.