
لە یارییەكانی هەفتەی 24ـی خولی سعودیە، یانەی نەسڕ لە نێو یاریگای خۆیدا میوانداری شەبابی كرد.
تایمی یەكەم، هەردوولا بە بەهێزی دەستیان پێكرد و لە خولەكی 45 حەمدەڵڵا گۆڵی یەكەمی شەبابی بە لێدانی سزا تۆماركرد، بەڵام نەسڕ لە ماوەی حەوت خولەكی كاتی زیادكراو بە دوو گۆڵ وەڵامی دانەوە، گۆڵەكانیش ئەیمەن یەحیا و رۆناڵدۆ تۆماریانكرد.
لە تایمی دووەم، محەمەد فەتیلی بەرگریكاری نەسڕ بە كارتی سور كرایە دەرەوە، ئەوەش رێگەی بۆ شەباب خۆشكرد تا لە خولەكی 67 گۆڵی یەكسانبوون لە رێگەی شوریخ تۆمار بكەن.
سەرەنجام یارییەكە بە دوو گۆڵ و بە یەكسانبوون كۆتایی هات، بەو ئەنجامە نەسڕ بە كۆكردنەوەی 48 خاڵ لە پلەی چوارەم مایەوە.
لە یارییەكی دیكەی هەمان هەفتەش هیلال بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شكستی بە فەیحا هێنا، هیلال خاڵەكانی بۆ 54 خاڵ بەرزكردەوە و بە جیاوازی چوار خاڵ لەگەڵ پێشەنگ پلەی دووەمی گرتووە.