
لە یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولی سعودییە، یانەی فەیحا لە یاریگای خۆیدا میوانداری نەسڕی كرد.
لە تایمی یەكەم كوڕانی نەسڕ باشتر بینران و لە خولەكی پێنج لە رێگای تالیسكاوە گۆڵی یەكەمیان تۆماركرد، پێش كۆتایی هاتنی تایمەكەش لە خولەكی 10ی كاتی زیادكراو كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە لێدانی راستەوخۆ دووەم گۆڵی كوڕانی كاسترۆی تۆماركرد.
لە تایمی دووەم، هەردوولا هێرشیان هەبوو، لە خولەكی 85یش برۆزۆڤیچ سێیەم گۆڵی نەسڕی تۆماركرد بەڵام زۆری نەخایاند ساكالا جیاوازییەكەی بۆ خاوەن یاریگا كەمكردەوە بۆ دوو گۆڵ، پێش كۆتایی هاتنی یارییەكەش لە خولەكی پێنج زیادكراوی تایمەكە تالیسكا چوارەم گۆڵی نەسڕی تۆماركرد.
سەرەنجامیش یارییەكە بە چوار گۆل بەرامبەر بە گۆڵێك لە بەرژەوەندی رۆناڵدۆ و هاوڕێكانی كۆتایی پێهات و خاڵەكانیان لە دوو یاریدا بەرزكردەوە بۆ چوار خاڵ.