لە یارییەكانی هەفتەی 26ی خولی سعودییە، نەسڕ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ئەبها.

لە تایمی یەكەم كوڕانی نەسڕ بە بەهێزیەوە دەستیانپێكرد و لە خولەكەكانی 11 و 21 كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوو گۆڵی بە لێدانی راستەوخۆ تۆماركرد، پاش ئەو گۆڵەش سادیۆ مانی بە پاسێكی رۆناڵدۆ گۆڵی سێیەمی نەسڕی تۆماكرد و پێش تەواوبوونی یارییەكەش لە خولەكی 42 كریستیانۆ تۆانی هاتریك تۆماربكات و نەسڕیش بۆ چوارەم جار پێش بخات، كوڕە پورتوگالییەكە بەوەشەوە نەوەستا و لە خولەكی 44 گۆڵێكی بۆ عەبدولمەجید سولەیهیم دروستكرد و تایمی یەكەمیش بەو ئەنجامە كۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەمدا سەرەڕای ئەوەی كریستیانۆ گۆڕانكاری پێكرا، بەڵام كەرنەڤاڵی گۆڵەكانی نەسڕ بەردەوامبوون، لە خولەكی 51 غەریب گۆڵی شەشەمی تۆماركرد، لە خولەكەكانی 63 و 86 عەبدولعەزیز علێوە دوو گۆڵی تری خستە گۆڵەكانی نەسڕ و یارییەكە هەشت گۆڵی بێوەڵام كۆتایی پێهات.

بەم بردنەوەیە نەسڕ خاڵەكانی لە پلەی دووەم بوون بە 62 خاڵ، ئەبهاش تەنیا 22 خاڵی هەیە و لە پلەی 17یەمی پێش كۆتایی دێت.