
لە خولی ئەڵمانیا بایرن میونشن بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە شتوتگارتی بردەوە و سێ خاڵی لە یاریگای خۆی بەدەستهێنا
لە هەفتەی 15ی خولی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئەرینا میوانداری یانەی شتوتگارتی كرد.
لە تایمی یەكەم و لە خولەكی دوو هاری كەین گۆڵی پێشكەوتنی یانە باڤارییەكی تۆماركرد لە خولەكەكانی 25 و 45 بایرن دوو گۆڵی تری تۆماركرد بەڵام ڤار رەتی كردەوە.
لە تایمی دووەمدا لە خولەكی55 دووبارە هاری كەین گۆڵی دووەمی یانەكەی تۆماركرد و لە خولەكی 63 مین كیم جای سێیەم گۆڵی تۆماركرد.
سەرەنجام بایرن میونشن بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە شتوتگاردی بردەوە و بە كۆكردنەوەی 34 خاڵ لە پلەی دووەم جێگیر بووە، شتوتگارت بە 31 خاڵ لە پلەی چوارەم دەبینرێت.