
لە یارییەكانی هەفتەی سێیەمی خولی ئەڵمانیا بایرن میونشن لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی هۆڵشتاینی تازە سەركەوتووی خولەكە.
تایمی یەكەم، یانە باڤارییەكە یارییەكەی یەكلاكردەوە، بەو پێیەی لە خولەكی یەكەوە لە رێگەی موسیالا گۆڵی یەكەمی تۆماركرد، لە خولەكەكانی حەوت و 13 و 43، سێ گۆڵی دیكەی خستە تۆڕی گۆڵی خاوەن یاریگا، دوو گۆڵیان كەین و گۆڵێكیان بە هەڵەی بەرگریكاری هۆڵشتاین تۆماركرا.
لە تایمی دووەم، لە خولەكی 65 ئۆلیس گۆڵی پێنجەمی یانەكەی تۆماركرد، لە خولەكەی 82ی یارییەكەش هۆڵشتاین تاكە گۆڵی خۆی نوسییەوە، بەڵام بایرن زیاتری دەویست و لە خولەكی 90 هاری كەین بە لێدانی سزا واژۆی لەسەر گۆڵی شەشەمی یانەكەی و هاتریكی خۆی كرد.
سەرەنجام یانە باڤارییەكە یارییەكەی بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بردەوە و بە كۆكردنەوەی نۆ خاڵ لە پێشەنگدا جێگیر بووە.