
لە یارییەكی هەفتەی چوارەمی خولی ئەڵمانیا بایرن میونشن لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی ڤێردەربریمەن بوەوە.
تایمی یەكەم، لە خولەكەكانی 23 و 32 یانە باڤارییەكە دوو گۆڵی لە رێگای ئۆلیس و موسیالا نوسییەوە و كۆتاییان بە نیوەی یەكەم هێنا.
لە تایمی دووەم، بایرن درێژەی بە هێرش و فشارەكانیدا تا سێ گۆڵی دیكەیان لە خولەكەكانی 57 و 60 و 65 لە رێگەی هاری كەین و ئۆلیس و گنابریەوە هێنایە بەرهەم.
سەرەنجام یارییەكە بە پێنج گۆڵی خاوێن لە سودی یانەكەی كۆمپانی تەواو بوو. بایرن كۆی خاڵەكانی گەیاندە 12 خاڵ و توانیویەتی سەرجەم یارییەكان بباتەوە.