لە یاری لوتكەی هەفتەی 16ـی خولی ئەڵمانیا یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایەر لیڤەركوزنی كرد.

تایمی یەكەم، یارییەكە بە هێرشبردن و بە گڕوتینەوە دەستیپێكرد و دوای تەنیا 25 چركە ناتان تیلا لیڤەركوزنی بە گۆڵێك پێشخست و پاتریك شیك دوای حەوت خولەكیتر گۆڵی دووەمی تۆماركرد.

یارییەكە تا دەهات گەرمتر دەبوو بە شێوەیەك لە خولەكی 12 دۆرتمۆند لە رێگەی گیتێنسەوە ئەنجامەكەیان كەمردەوە، بەڵام یانەی میوان باڵادەستی خۆی نواندەوە و لە خولەكی 19 پاتریك شیك گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی لیڤەركوزنی تۆماركرد، نیوەی یەكەمیش بەو ئەنجامە كۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا، زەردەواڵەكان هەوڵەكانیان بۆ گەڕانەوەی ئەنجامەكە خستەگەڕ و سێرجیۆ گیراسی لە خولەكی 79 تۆڕی گۆڵی یانەی میوانی هەژاند و ئەنجامەكەی بۆ گۆڵێك كەمكردەوە.

سەرەڕای گەڕانەوەی هیوا بۆ دۆرتمۆند، بەڵام یارییەكە دوای ئەو گۆڵە هاوسەنگی بەخۆیەوە بینی و هیچ گۆڵێكی دیكە تۆمار نەكرا.

سەرەنجام لیڤەركوزن بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەكەی بردەوە، بەو ئەنجامە و بە كۆكردنەوەی 35 خاڵ تیپەكەی ئەلۆنسۆ لە پلەی دووەمی ریزبەندییە و دۆرتمۆند بە 25 خاڵ پلەی شەشەمی گرتووە.