لە یارییەكانی هەفتەی 22ی خولی ئەڵمانیا بایەر لیڤەركوزن بووە میوانی هایدنهایم.

تایمی یەكەم، لیڤەركوزن باشتر بیندرا و باڵادەستی خۆی پیشاندا، لە خولەكی دووی كاتی زیادكراویشدا فریمپۆنگ گۆڵی یەكەمی تۆماركرد و كۆتایی بە نیوەكاتی یەكەم هێنا.

لە تایمی دووەمدا، هەردوولا دەجەنگان بۆ بردنەوەی یارییەكە و لە خولەكی 81 ئەمین عەدلی گۆڵی دووەمی بۆ لیڤەركوزن تۆماركرد، هەرچەندە هایدنهایم دوای پێنج خولەك ئەنجامەكەی كەمكردەوە بەڵام هیچ كاریگەری لەسەر ناونیشانی كۆتایی یارییەكە نەبوو.

سەرەنجام یانەكەی چابی ئەلۆنسۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یارییەكەی بردەوە و بە كۆكردنەوەی 58 خاڵ بێ ركابەر پێشەنگی بۆندس لیگای گرتووە.