لە یارییەكی هەفتەی دووەمی خولی ئەڵمانیا لیڤەركوزن و لایپزیگ بەیەكگەیشتن.

تایمی یەكەم، تیپەكەی ئەلۆنسۆ دەستپێشخەری كرد و لە خولەكەكانی 38 و 45 بە دوو گۆڵی فریمپۆنگ و گریماڵدۆ پێشكەوت، لە خولەكی حەوتی كاتی زیادكراوی ئەو تایمەش لایپزیگ لە رێگەی كیڤن كامبل ئەنجامەكەی كەمكردەوە.

لە تایمی دووەم، دوور لە چاوەڕوانییەكان لایپزیگ لە خولەكەكانی 57 و 80 دوو گۆڵی لە رێگەی ئۆبێندا هێنایە بەرهەم و ریمۆنتادای ئەنجامدا.

سەرەنجام لایپزیگ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەكەی لە سودی خۆی بە كۆتاهێنا و لە خولەكەدا خاوەنی شەش خاڵە، لیڤەركوزنی پاڵەوانی وەرزی رابردووش تەنیا سێ خاڵی كۆكردووەتەوە.