لە یارییەكانی هەفتەی 26ی خولی ئەڵمانیا، فرایبۆرگ لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایەر لیڤەركوزنی كرد.

لە تایمی یەكەم كوڕانی ئەلۆنسۆ بە فشاركردنێكی زۆرەوە دەستیان بە یارییەكە كرد و لە خولەكی دوو ڤێرتز گۆڵێ یەكەمی بۆ تۆماركردن، بەڵام لە خولەكی 10ریتسو دوان ئەنجامەكەی بۆ فرایبۆرگ یەكسانكردەوە، لیڤەركوزن ئاستە بەرزەكەی بەدرێژایی كێشا بە درێژای تایمەكە و لە خولەكی 40 یاریزان ئادەم هۆلزێك گۆڵی دووەمی بۆ تۆماركردن.

هەر لەگەڵ دەستپێكردنەوەی تایمی دووەم، كوڕانی ئەلۆنسۆ هەوڵیاندا جیاوازیەكە زیاتر بكەن و لە خولەكی 53ش سەركەوتوو بوون كاتێك پاتریك چیك گۆڵی سێیەمی بۆ تۆماركردن، پاش ئەو گۆڵەش ئاستی هەردوولا نزیك بوو لە یەكتر، لە خولەكی 79 یانیك كێتێل جیاوازیەكەی كەمكردەوە بۆ گۆڵێك و گۆڵی دووەمی فرایبۆرگی تۆماركرد بەڵام پاش ئەو هیچ گۆڵێكی تر نەبینرا.

سەرەنجام یارییەكە لە بەرژەوەندی بایەر لیڤەركوزنی یەكەمی ریزبەندی كۆتایی پێهات و خاڵەكانی بوون بە 70 خاڵ، فرایبۆرگیش لە پلەی نۆیەمی ریزبەندی دێت و خاوەنی 33 خاڵە.