
لە خولی ئەمریكا یانەی ئینتەر میامی بە سەركردایەتی مێسی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك شكستی بە ناشفێل هێنا.
تایمی یەكەم، دوو خولەك تێپەڕی و فرانكۆ نێگری یاریزانی ئینتەر میامی بە هەڵە گۆڵێكی لە خۆیان تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی 11 لیۆ رێگەی نەدا پێشكەوتنی یانەی میوان درێژە بكێشێت و گۆڵی یەكسانی تۆماركرد، دواتریش هەر خۆی ئەسیستێكی بۆ سێرجیۆ بۆسكێتس كردوو بۆ یەكەم جار لە یارییەكەدا پێشكەوتن.
لە تایمی دووەمدا، یانەی خاوەن یاریگا بە سەركردایەتی مێسی لەسەر ئاستە بەرزەكەیان بەردەوامبوون و لە خولەكی 81 بە لێدانی سزا لیۆ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەكەی تۆماركرد.
سەرەنجام یارییەكە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سودی میامی بە كۆتا هات.
بەم ئەنجامە ئینتەر میامی بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ و بە كاتی لە پلەی یەكەمی ریزبەندی دەبیندرێن.