لە یارییەكانی هەفتەی 24ی خولی ئەمریكا، ئینتەر میامی لە یاریگاری خۆیدا میوانداری تۆرۆنتۆی كرد.

لە تایمی یەكەم، كوڕانی تۆرۆنتۆ زیاتر كۆنترۆڵی یارییەكەیان لەلابوو، بەڵام هەردوولا هێڕشیان دەبرد و لە ئاكامی هێرشێكیشدا لە خولەكی 43 دیگۆ گۆمێز گۆڵی یەكەمی میامی تۆماركرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە كۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، كوڕانی تاتا مارتینۆ بە بەهێزیەوە گەڕانەوە نێو یاریگا و لە خولەكەكانی 53 و 59 دوو گۆڵی تریان لەڕێی یاریزان فێدریكۆ رێدۆندۆوە تۆماركرد و یارییەكەش تا كۆتاییەكان بەو ئەنجامە مایەوە تا لە خولەكی 83 دێریك ئیتێنی گۆڵێكی ۆ تۆرۆنتۆ تۆماركرد و سەرەنجام یارییەكە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بە بردنەوەی ئینتەر میامی كۆتایی پێهات.

بەم ئەنجامەش ئینتەر میامی خاڵەكانی بوون بە 50 خاڵ و لە پلەی یەكەم دێت، تۆرۆنتۆش 27 خاڵی هەیە لە پلەی هەشتەم.