
لە یارییەكانی هەفتەی 22ی خولی ئەمریكا، ئینتەر میامی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەبێ لیۆنێل میسی بووە میوانی چارلۆت.
تایمی یەكەم، لە خولەكی 30 رۆبێرت تایلۆر گۆڵی یەكەمی بۆ میامی تۆماركرد بەڵام لە خولەكی 40 ئەجیمانج ئەنجامەكەی بۆ خاوەن یاریگا یەكسانكردەوە.
لە تایمی دووەمدا، بنیامین كریماشی لە خولەكی 86 دووبارە ئینتەر میامی پێشخستەوە، لە دوا خولەكەی یارییەكەش خاوەنی گۆڵی یەكەمی چارلۆت كە ئەجیمانج بوو بە كارتی سور كرایە دەرەوە.
سەرەنجام یارییەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە سودی ئینتەر میامی كۆتایی هات و بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ بە شێوەیەكی كاتی لە پێشنگە، شارلۆتیش 32 خاڵی هەیە و پلەی شەشەمە.