لە یارییەكانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ئەمریكا، یانەی ئینتەر میامی بە بێ بەشداریكردنی لیۆنێل میسی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئەتڵانتا یونایتد.

لە تایمی یەكەمدا و لە خولەكی 25 لیۆناردۆ كامبانا گۆڵێكی بۆ ئینتەر میامی كرد بەڵام لە خولەكەكانی 36 و 41 و 44 تریستان و میلەر و برۆكس لینۆن سێ گۆڵیان بۆ ئەتڵانتا كرد.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 53 لیۆناردۆ كامبانا دووەم گۆڵی و خۆی ئینتەر میامی كرد و دواتر لە خولەكەكانی 76 و 89 گۆرگیۆس و تایلەر وۆلف دوو گۆڵی تریان بۆ ئەتڵانا كرد و سەرەنجام یاریەكەیان بە ئەنجامی پێج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە.

بەو ئەنجامە، یانەی ئەتڵانتا یونایتد بە كۆكردنەوەی 45 خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندیدا دەبینرێت، ئینتەر میامیش 28 خاڵی هەیە و لە پلەی 14دایە.