لە یارییەكانی هەفتەی 28ی خولی ئەمریكا، یانەی ئینتەر میامی دوای زیاتر لە دوو مانگ تواناكانی لیۆنێل مێسی بۆ گەڕایەوە و میوانداری لە فیلادلفیا كرد.

تایمی یەكەم، لەگەڵ دەستپێكی یارییەكە و لە خولەكی دوو یانەی میوان سەركەوتوو بوو لە گۆڵی یەكەم، بەڵام لیۆ بە دوو گۆڵ لە خولەكەكانی 26 و 30 وەڵامی دانەوە و ئەو تایمە بە پێشكەوتنی میامی كۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، یارییەكە بەو ئەنجامە بەردەوام بوو تا خولەكی هەشتەمی كاتی زیادكراو، ئەمجارەش لیۆ دەركەوتەوە و ئەسیستێكی بۆ لویس سوارێز كرد و ئەویش گۆڵی سێیەمی یانەكەی تۆماركرد .

سەرەنجام بە سەركردایەتی مێسی میامی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یارییەكەی بردەوە و بە كۆكردنەوەی 62 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی گرتووە.