لە یارییەكی هەفتەی 25ی خولی ئەمریكا، ئینتەر میامی لە یاریگای خۆیدا میوانداری لە چیكاگۆ فایر كرد.

تایمی یەكەم، ماتیاس روخا لە خولەكی شەش گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانەی خاوەن یاریگای تۆماركرد، ئەو گۆڵەش كۆتایی بە نیوەكاتی یەكەم هێنا.

لە تایمی دووەمدا، لە خولەكی 73 یانەی میوان ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە بەڵام تەنیا دوای دوو خولەكی دیكە جۆردی ئەلبا گۆڵێكی دیكەی بۆ میامی هێنایە بەرهەم.

سەرەنجامیش یارییەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە سودی ئینتەر میامی كۆتایی هات و بە كۆكردنەوەی 53 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی دەبیندرێت چیكاگۆ فایریش لە پلەی 14یە بە 25 خاڵ.