
لە یارییەكی هەفتەی 31ی خولی ئەمریكا، یانەی ئینتەر میامی لە یاریگای خۆیدا رووبەرووی چارلۆت بوەوە.
تایمی یەكەم، یارییەكەی هێرشبەری دەبیندرا و ئینتەر میامی هەوڵەكانی بۆ گۆڵ زیاتر بوو، بەڵام هیچ گۆڵێك تۆمار نەكرا و ئەو تایمە بە خاوێنی كۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، لە خولەكی 57 یانەی چارلۆت دەستپێشخەری كرد لە گۆڵی یەكەم، بەڵام لیۆنێل مێسی لە خولەكی 67 بەدەركەت و بە لێدانێكی جوان گۆڵی یەكسانی یانەكەی تۆماركرد.
سەرەنجام یارییەكە بە یەكسانی و بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایهات، میامی خالەكانی كردە 65 خاڵ و بێ ركابەر پێشەنگی خولەكەی گرتووە.