لە خولی ئەمریكا ئینتەر میامی لەگەڵ نیۆرك سیتی یەكسانبوو دوو خاڵی گرنگی لە دەستدا.

لە یارییەكەی هەفتەی حەوتەمی خولی ئەمریكا، یانەی ئینتەر میامی بەبێ مێسی لەگەڵ نیۆرك سیتیدا بەیەكگەیشتن.

تایمی یەكەم، هەردوولا بە جۆش و خرۆشەوە هاتنە یاریگاوە و لە خولەكی 14 لویس سوارێز بە لێدانی سەر گۆڵی یەكەمی ئینتەر میامی نوسییەوە، نیۆرك سیتیش لە رێگەی ئەلۆنسۆ مارتینێزەوە لە خولەكی 34 ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە و نیوەی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتای هات.

لە تایمی دووەمدا، ئینتەر میامی بەهێزتر بیندرا و هەوڵی گۆڵی زیاتر بوو، بەڵام هیچ گۆڵێك تۆمار نەكرا و سیناریۆی كۆتایی بە ئەنجامی تایمی یەكەم كۆتایی هات.

سەرەنجام یاریەكە بە گۆڵیك و خاڵێك بۆ هەرلایەك كۆتایی هات، ئینتەر میامی بەو ئەنجامە 11 خاڵی هەیە و لە پلەی دووەمە، نیۆرك سیتیش بە چوار خاڵ لە پلەی14ـەم دەبیندرێت.