لە یارییەكی هەفتەی 30ی خولی ئەمریكا یانەی ئینتەر میامی و نیویۆرك سیتی روبەرووی یەكتر بوونەوە.

تایمی یەكەم، ئینتەر میامی پشتبەست بە مێسی چەندین جار نزیكبوو لە تۆماركردنی گۆڵ بەڵام نیوەی یەكەم بە خاوێنی كۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، یارییەكە زیاتر كەشی هێرشبەری لە لایەن هەردوولا پێوە دیاربوو تا لە خولەكی 75 كامبانا بە ئەسیستی ئەلبا گۆڵی پێشكەوتنی میامی تۆماركرد، یارییەكە بەرەو تەواو بوون دەچووە بەڵام لە دواسات نیویۆرك گۆڵی یەكسانی تۆماركرد.

سەرەنجام یەكسانبوون بووە ناونیشانی كۆتایی و ئینتەر میامی بووە خاوەنی 64 خاڵ و لە پێشەنگدا مایەوە.