لە یارییەكی هەفتەی هەشتەمی خولی ئەمریكا ئینتەر میامی لەنێو یاریگا و بەردەم هاندەرانی میوانداری لە كۆلۆرادۆ كرد.

تایمی یەكەم، مێسی لەسەر كورسی یەدەگ بوو، یانەكەشی لە خولەكی 45 بە لێدانی سزا گۆڵێكی لێ تۆماركرا.

لە تایمی دووەمدا، لە خولەكی 46 لیۆ هاتە نێو یاریگا و هەر خۆی لە خولەكی 57 گۆڵی یەكسانی بۆ ئینتەر میامی تۆماركرد، دوای سێ خولەكی دیكەش ئەفۆنسۆ گۆڵی دووەمی بۆ میامی هێنایە بەرهەم، یارییەكە نزیكبوو لە كۆتایی هاتن بەڵام كۆلۆرادۆ لە خولەكی 88 گۆڵی یەكسانی تۆماركرد.

سەرەنجام ناوبژیوان فیكەی كۆتایی لێدا و ئەنجامەكە بە دوو گۆڵ و خاڵێك بۆ هەر لایەك تەواو بوو.

ئینتەر میامی 12 خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەمە لە یانەكانی رۆژهەڵاتی ئەمریكا كۆلۆرادۆش لە پلەی نۆیەمی یانەكانی رۆژئاوایە بە نۆ خاڵ.