
لە یاریی لوتكەی هەفتەی 15ـی خولی ئەرجەنتین و لە كلاسیكۆی خولەكەدا، یانەی ریڤەرپلەیت لە یاریگا و بەردەم هاندەرانی میوانداری بۆكا جونیۆرزی كرد.
تایمی یەكەم، یارییەكی ئاگرین و بەهێز بینرا، لە خولەكی 25 فرانكۆ ماسترانتونۆ گۆڵێكی نایابی بە لێدانی راستەوخۆ بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی 38 میگێل مێرینتێل ئەنجامەكەی هێنایەوە خاڵی دەستپێك.
دوای شەش خولەك لە گۆڵەكەی مێرینتێل، سێباستیان دریوسی دووبارە ریڤەرپلەیتی پێشخستەوە، بە درێژایی نیوەی یەكەمیش ناوبژیوان پێنج كارتی زەردی بەرزكردەوە، سیانیان بۆ یاریزانی بۆكا و دوانیان بۆ ریڤەرپلەیت بوون.
لە تایمی دووەم، هەردوولا چەندین فشاریان خستە سەر گۆڵی یەكتر، بەڵام سەرجەم هەوڵەكانیان بێ ئاكامبوون و سەركەوتوو نەبوون لە تۆماری گۆڵ، ئەو تایمەش توندوتیژی بە خۆیەوە بینی و ناوبژیوان چوار كارتی بە رووی یاریزانانی ریڤەرپلەیت و دوو كارتی دیكەی بە ڕووی یاریزانانی بۆكا بەرزكردەوە.
سەرەنجام یارییەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە سودی خاوەن ماڵ كۆتایی هات، بەو ئەنجامە ریڤەرپلەیت بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ چووە پلەی سێیەمی زۆنی دووەم و بۆكا جونیۆرز لە پێشەنگی زۆنی یەكەم مایەوە.