لە یارییەكانی هەفتەی 10یەمی خولی ئینگلتەرا، مان یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی كرد.

لە تایمی یەكەم، چێڵسی باشتر بوو، هەردوولاش هەوڵی گۆڵ تۆماركردنیاندا بەڵام هیچیان سەركەوتوو نەبوون و تایمەكە بەبێ گۆل كۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، مان یونایتد لە خولەكی 70 گۆڵی یەكەمی لەرێگای برۆنۆ فێرناندێزەوە بە لێدانی سزا تۆماركرد، بەڵام دڵخۆشی شەیتانە سورەكان تەنیا چوار خولەكی خایاند و لە خولەكی 74 كایسیدۆ بە لێدانێكی جوان گۆڵی یەكسانی تۆماركرد.

سەرەنجامیش یارییەكە بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوو، خاڵەكانی چێڵسیش بوون بە 18 خاڵ و لە پلەی چوارەم دێن، مان یونایتدیش 12 خاڵی هەیە و لە پلەی 13یەم دێن.