لە یاریی لوتكەی هەفتەی 11ی خولی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی و ئارسناڵ لە یاریگای ستامفۆرد بریچ بەیەكگەیشتن.

تایمی یەكەم، یارییەكی بەهێز و توند بیندرا و ناوبژیوان چوار كارتی زەردی بەرزكردەوە كە سیانیان بۆ بلوز بوون، هیچكامیشیان گۆڵیان بۆ تۆمار نەكرا.

لە تایمی دووەمدا، لە خولەكی 60 تۆپ هاوێژەكان بە گۆڵێكی مارتینێلی پێشكەوتن، ئەسیستەكەش مارتن ئۆدیگار تۆماریكرد، بلوزیش لە هەوڵەكانی نەوەستا و لە خولەكی 70 نیتۆ بە ئەسیستی ئینزۆ ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە.

سەرەنجام یارییەكە بە یەكسانی و بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات و هەریەكەیان بە خاڵێك یاریگایان جێهێشت.

بەم ئەنجامە چێڵسی و ئارسناڵ بە كۆكردنەوە 19 خاڵ پلەكانی سێیەم و چوارەمیان گرتووە.