لە یارییەكانی هەفتەی 36ی خولی ئینگلتەرا، كریستاڵ پاڵاس میوانداری مانچستەر یونایتدی كرد.

لە تایمی یەكەم هەر لەگەل دەستپێكی یارییەكە مایكڵ ئۆلیس لە خولەكی 12 تۆڕی گۆڵەكەی ئۆنانای هەژاند، یارییەكە پاش ئەوە هەرچەند كۆنترۆڵی زیاتر بەدەستی كوڕانی تین هاگەوە بوو بەڵام یاریزانانی خاوەن یاریگا لە خولەكی 40 لەڕێی ماتێتاوە گۆڵی دوومیشیان تۆمار كرد و تایمەكەیان كۆتایی پێهێنا.

لە تایمی دووەم چاوەڕێ دەكرا یونایتد بگەڕێتەوە كەشی یارییەكە بەڵام لە خولەكی 58 میشێل شەیتانە سورەكانی شۆك كرد و گۆڵی سێیەمی تۆماركرد، زۆری نەخەیاند ئۆلیس گەیشتەوە سەر گۆڵەكەی یونایتد و لە خولەكی 66 بۆ چوارەم جار هەژاندی و سەرەنجام یارییەكە بە چوار گۆل بەرامبەر بە سفر لە بەرژوەندی كریستاڵ پاڵاس كۆتایی پێهات.

بەم ئەنجامەش مان یونایتد خاڵەكانی لە 54 خاڵ مانەوە و لە پلەی هەشتەم دێت، كریستاڵ پاڵاسیش بوون بە 43 خاڵ و لە پلەی 14یەم دێن.