لە یارییە دواخراوەكانی هەفتەی 29ی خولی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوڵ لە یاری دێربیدا رووبەڕووی یانەی ئیڤەرتۆن بووەوە.

لە تایمی یەكەمدا و لە خولەكی 27 گاراد برانسوێت گۆڵێكی بۆ ئیڤەرتۆن تۆماركرد و ئەو تایمە بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی لیڤەرپوڵ هەوڵی یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكەیاندا بەڵام سەركەوتوو نەبون و لە خولەكی 58 كالڤێرت لیوین گۆڵێكی تری بۆ ئیڤەرتۆن كرد، سەرەنجام یاریەكەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.

لە یاریەكی تریشدا، یانەی نیوكاسل یونایتد بووە میوانی یانەی كریستال پالاس و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یاریەكەی پێدۆڕاند.

لیڤەرپوڵ بە 74 خاڵ بە كاتی لە دووەمی ریزبەندیدا مایەوە، نیوكاسل یونایتد لە پلەی حەوتەمدایە، كریستال پالاس و ئیڤەرتۆن لە پلەكانی 14 و 16 دان.