لە یاریەكی پێشخراوی هەفتەی 26ی خولی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئانفێڵد میوانداری یانەی لوتۆن تاونی كرد.

تایمی یەكەم بە گۆڵێكی بێبەرامبەر لە سوودی لوتۆن تاون كۆتاییهات، گۆڵەكەش ئۆگبینی لە خولەكی 12 تۆماریكرد.

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی لیڤەرپوڵ ریمۆنتادایان كرد و چوار گۆڵیان لە خولەكەكانی 56 و 58 و 71 و 90 لە رێگەی ڤان دایك و گاكپۆ و لویس دیاز و ئیلیۆتەوە تۆماركرد، سەرەنجام یاریەكەیان بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردەوە.

بەو ئەنجامە، لیڤەرپوڵ بە كۆكردنەوەی 60 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی بەهێزتر كرد، لوتۆن تاون 20 خاڵی هەیە و لە پلەی 18 دەبینرێت.